٢٣ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٥:٠٦
هەڤدیتنی زەریف و کێری لە نیۆیۆرک

وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریکا لە نیۆیۆرک کۆبوونەوە.

محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و جان کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی پێنجشەممە بە کاتی خۆجێیی لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی یەکەمین لێژنەی هاوبەشی ئێران و کۆمەڵی وڵاتانی 1+5، دیدار و وتووێژێکی کورتیان بوو.

تەوەرەی دانوستانەکان پێ و شوێنگرتنی رەوتی جێبەجێکرانی بەرجام ڕاگەیێندراوە.

هەروەها یەکەمین لێژنەی هاوبەشیی ئێران و کۆمەڵی وڵاتانی 1+5، لە ئاستی وەزیرانی دەرەوە لە سەر داوای ئێران لە نیۆیۆرک بەڕێوەچوو.تەوەرەی سەرەکی دانوستانەکان بەکاوەخۆ بوون و کەمتەرخەمی لایەنی رۆژئاوایی لە جێبەجێ کردنی بەرجام دا بوو.

ئێران ڕایگەیاندوە گەورە بانکەکانی جیهان، گەرەنتی و دەستەبەری پێویستی حکومیان نییە بۆ هاوکاری کردن لەگەڵ ئێران.

حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران رۆژی شەممە لە دیداری رێبەرەکانی فەڕانسا، بریتانیا،ئیتالیا لە نیۆیۆرک وتی: تا کۆمەڵێک گیروگرفتی تەکنیکی لە بواری بانک و بیمە چارەسەر نەکرێن، بەڵێنی لایەنەکان لە ئاستی بەرجام دا بەدی نەهاتووە و دەوڵەتە ئەوروپییەکان دەبێ گەرەنتی بدەنە بانکە گەورەکان بۆ هاوکاری کردنیان لەگەڵ ئێران....

کۆتایی کورتە نامە/310